English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
وه‌زیرێك له‌ باره‌ی مووچه‌ زانیاریه‌كی گرنگ ئاشكرا ده‌كات
2017-01-09 [06:36 AM]

​ZNA - هەولێر


وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له‌مساڵدا زانیاریه‌كی گرنگ ئاشكرا ده‌كا. 

مه‌حمودی حاجی ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند هه‌وڵێكی جدی دراوه‌ له‌مساڵدا مانگانه‌ مووچه‌ی كه‌سوكاره‌ی شه‌هیدان مانگانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، گوتی:به‌رپرسانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی به‌ڵێنیان پێداوین له‌مساڵدا له‌ كۆتایی هه‌موو مانگێك مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان دابه‌ش بكرێت، واتا مانگانه‌ بێت و دوا نه‌كه‌وێت. 

له‌ ساڵی 2016 ته‌نها 7 مووچه‌ به‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان دراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نوسی 5 مووچكه‌ی تر وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان گوتی: چاره‌نوسی ئه‌و مووچانه‌ وه‌كو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تر ده‌بێت واتا هه‌ر بڕیارێك بدرێت بۆ مووچه‌كان كه‌سوكاری شه‌هیدانیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌گرێته‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌بێ پاشه‌كه‌وت كردن به‌رده‌وامی ده‌بێت.

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 3499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad