English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا تەقەیان لە کەشتییە ئێرانییەکان کرد
2017-01-09 [06:37 AM]

​ZNA - هەولێر


دوو بەرپرسی ئەمریکایی رۆژی دووشەممە، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیەیاند: کەشتییەکی جەنگیی هێزی دەریاوانیی ئەمریکا، رۆژی یەکشەمە لە نزیک گەرووی هۆرمز سێ جار تەقەیان لە بەلەمێکی جەنگیی سوپای پاسداران کردووە.

 

ئەم سەرچاوانە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بێت، رایانگەیاندووە: چوار بەلەمی سەربازیی سوپای پاسداران لە گەرووی هۆرمز بە خێراییەکی زۆرەوە بەرە و کەشتییە ئەمریکاییەکە دەهاتن و بە تەقەی هوشیارکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکایی وڵامیان داوەتەوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، کەشتیی دەریایی ئەمریکا بە ناوی" مێیهەن" هەوڵیداوە هوشداریی رادیۆیی بداتە بەلەمەکانی سوپای پاسداران، بەلام ئەوان گوێیان پێنەداوە و بەمەودای ٨٠٠ متر لە کەشتیی ئەمریکاییە نزیک بووەتەوە.





ئەم هەواڵە 5113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad