English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
مانگرتنی کارمەندانی میترۆی لەندەن ملیۆنان کەسی سەرگەردان کرد
2017-01-09 [07:36 AM]

ZNA- هەولێر


 

مانگرتنی کارمەندانی میترۆی شاری "لەندەن"ی پایتەختی بریتانیا، ملیۆنان گەشتیاری سەرگەردان کرد.

 

یەکێتییەکانی کرێکاریی میترۆ که نوێنەرایەتیی کارمەندەکان دەکات، رایانگەیاندبوو، کارمەندانی میترۆ له سەعات٦ی دوای نیوەڕۆی یەکشەممه بۆ ٢٤سەعات دەست لەکار دەکێشنەوه.

 

ئەم مانگرتنه بووه هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر له ریزه دوور و درێژەکانی پاس رابوەستن.

 

ئەم مانگرتنه کاردانەوەی دوو یەکێتیی کرێکاری دژی بڕیاری کۆمپانیای گواستنەوەی گشتیی لەندەن سەبارەت به داخستنی بنکەکانی فرۆشتنی تیکێت بوو. ئەو بڕیارەی ماوەیەکی زۆره بووەته هۆی ناکۆکیی نێوان بەڵێندەر و کارمەندەکان.

 

یەکێتییەکانی کرێکاری گوتوویانه، به جێ‌بەجێ کردنی ئەم بڕیاره، سەدان کەس بێکار دەبن.

 

کۆمپانیای میترۆی لەندەنیش دەڵێت، پێویستیی بەو دەست‌پێوەگرتنەیه بۆ ئەوەی ناچار نەبێت نرخی تیکێتەکان زیاد بکات.

 

کۆمپانیای بەڕێوەبەری میترۆی لەندەن دەڵێت، هەموو هێڵەکانی ناوەندی لەندەن لەکار کەوتوون.

 

سەرچاوه: euronews





ئەم هەواڵە 3127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad