ZNA - هەولێر
پەرلەمانی ئێران رۆژی دووشەممە، لە پرۆژەیەیاسایەکدا رایسپارد حکومەت هەموو ساڵێک لە بودجەی ئەم وڵاتەدا لانیکەم ٥٪ بودجەی بەرگریی سەربازی زیاد بکات و هەوڵی بەهێزکردنی قەڵغانی مووشەکی بدات.
بەپێی هەواڵەکان، بودجەی سەربازیی ئێران بۆ ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣٤هەزار ملیار تومەن بووە و بودجەی پێشنیارکراوی ساڵی داهاتووش بۆ هەندێک لە دامەزراوەکانی وەک ئەرکانی گشتیی سوپای پاسداران زیاتر لە ٦٠٪ زیادی کردووە.
ئەم پرۆژەیە لە کاتێکدا لە پەرلەمانی ئێران پەسند کرا کە پرۆگرامی موشەکیی ئێران لە ساڵانی رابردوودا ناڕەزایی وڵاتانی رۆژئاو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی لێکەوتووەتەوە.
ئەم هەواڵە 1918جار خوێندراوەتەوە |