English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کێشەی پیکێ رەوانەی لێژنەی کێبڕکێکان دەکرێت 
2017-01-09 [08:19 AM]

ZNA- ھەولێر 


 

لێژنەی ناوبژیوانان خولی ئیسپانی کشانەوەی خۆیان لە دۆسییەی جیرارد پیکێی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە راگەیاند کە ھێرشی کردبووە سەر ناوبژیوانانی خولی ئیسپانی .. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی , دوای ئەوەی دوێنێ شەو پیکێ ھێرشی کردە سەر خافییر تیباس سەرۆکی خولی یانەکانی ئیسپانیا , لێژنەی نابژیوانان لەم کێشەیە کشایەوە و دۆسییەکەی ئاڕاستەی لێّژنەی کێبڕکێکان کرد .. 

دوێنی شەو لەیاری یانەی بەرشەلۆنە و ڤیاریال ناوبژیوانی یارییەکە دوو لێدانی سزای بۆ یانەی بەرشەلۆنە ھەژمار نەکرد , ئەمەش وای لە یاریزان پیکێ کرد روو لە خافییر تیباسی سەرۆکی لالیگا بکات و پێی بڵێت : ئایا ئەمەت بینی ؟ ئایا ئەمەت بینی؟ وەک ئاماژەیەک بۆ دوو لێدانە سزاکە کە بۆ یاریزان لیونێل میسی ھەژمار نەکرا .. 

لەلای خۆشییەوە سانشێز ئارمینۆ سەرۆکی لێژنەی ھونەری ناوبژیوانانی لالیگا رایگەیاند : ئێمە نامانەوێت لەم کێشە تێوەبگڵێین , لەبەر ئەمە لە کێشەکە دەکشێینەوە و دۆسییەکە رەوانەی لێژنەی کێبڕکێکان بکەین .
 





ئەم هەواڵە 2020جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad