English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پاکستان مووشەکێکی ئەتۆمیی لە دەریاوە تاقی کردەوە
2017-01-09 [11:05 AM]

ZNA - هەولێر


بەپرسانی سەربازیی پاکستان رایانگەیاند: مووشەکێکی کرووزیان لە دەریاوە بەرەو وشکانی تاقی کردووەتەوە.

 

بە گوتەی بەرپرسانی سەربازیی پاکستانی، ئەم مووشەکە ناوی بابەری ٣یە و مەودای ٤٥٠ کیلۆمتر دەبڕێت.

بەپێی ئەم هەواڵە، پاکستان مووشەکەکەی لە شوێنێکی ئۆقیانووسی هندەوە بەرەو شوێنێکی وشکانی هاوویشتووە و سەرکەوتووانە ئامانجەکەی پێکاوە.

سەرۆک‌وەزیرانی پاکستان، محەمەد نەواز شەریف، بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنە پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی پاکستانی کرد وەک نێشانەی تواناییەکان و سەربەخۆیی پاکستان لێکیدایەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زمان یەکێک لە بەرپرسە سەربازییەکانی پاکستەنەوە رایگەیاند ئەم مووشکە دەتوانیت کڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرێت و بواری هێرشی تۆڵەسەندنەوە بە پاکستان دەبەخشێت.

بە گوتەی چاودێران تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکە کێبڕكێی چەک و تەقەمەنیی نێوان پاکستان و هندستان زیاتر دەکات.

هندستان ساڵی ٢٠٠٧ توانی سەرکەوتووانە مووشەکی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمەی لە ژێر دەریاوە تاقی بکاتەوە و ساڵی ٢٠١٣ش بە مووشەکێکی کرووز ئەم تاقیکردنەوەیەی دووپات کردەوە.

 





ئەم هەواڵە 2038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad