English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
كۆبونەوەیەكی ھاوبەش لە نێوان لاوانی باكور و باشور و ڕۆژ ئاوای كوردستان لە ھەولێر بەڕێوەچوو
2017-01-09 [11:38 AM]

ZNA-ھەولێر


‎‎ڕۆژی دوو شەمە ڕێكەوتی ٩/١/٢٠١٧ لە ھەولێری پایتەخت كۆبونەوەیەكی ھاوبەش لە نێوان نوێنەرانی بەشێك لە ڕێكخراوەكانی باكور و باشور و ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو،

‎لە كۆبونەوەكەدا كە یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە باشور و تەڤگەرا جوانێن كورد و یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژئاوا و تەڤگەرا جوانێن كوردستانێ لە باكوری كوردستان بەشدار بوون تێیدا گفتوگۆ و گەنگەشەیەكی ورد و بابەتیانە سەبارەت بە ڕەوش و دۆخی لاوانی كوردستان لە ھەر چوار پارچەی كوردستان كرا،
‎لە بەشێكی تری كۆبونەوە بەرنامە ڕێژی كرا بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵێك پڕۆژە و چالاكی كە ئامانج لێی خزمەتكردنی لاوانی كوردستانە بێ لە بەرچاوگرتنی جیاوازی ڕەگەز و ئاین و ئایدیا و بیری سیاسی.
‎شایانی ئاماژەدانە ڕێكخراوە ئاماژە بۆكراوەكانی سەرەوە خاوەن پێگەی جەماوەری و كاریگەری مەیدانی كاری ڕێكخراوەیی و سیاسین لە باشور و باكور و ڕۆژئاوای كوردستان و ساڵانێكە خزمەتی بەرچاو پێشكەش بە لاوان دەكەن  و وا بڕیارە لە وەرزی بەھار كۆمەڵێك چالاكی گرنگ بەیەكەوە ئەنجام دەدەن.





ئەم هەواڵە 3331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad