English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر ئامادەکاری بۆ بەرێوەچوونی دیدار و فێستیڤاڵێکی شانۆیی دەکات
2017-01-10 [07:44 AM]

هەولێر - ZNA


بە مەبەستی سازکردنی دیداری شانۆی هەولێر و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی هەولێر، کۆبونەوەیەک کرا.

 

رۆژی دووشەممە، بە ئامادەبوونی فەرەهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد، بەڕێوبەری شانۆی هەولێر و ژمارەیەک شانۆکار و هونەرمەند، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو دوو چالاکییە کرا.

 

ئامانج لەم چالاکییە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەو دوو چالاکییە و دابەشکردنی کارەکانە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەبچن.

 

دواتر ئاماژه‌ى بۆ ئەوەکرا کە لەگەڵ په‌يمانگاى گۆته‌، ماڵى شانۆى ئه‌ڵمانيا و يه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب گفتوگۆکراوە بۆ بەشداربوون لەو دوو چالاکییە.

 

هیوا سوعاد، رایگەیاند، ئەرکی بەڕێبەرایەتیی هونەر شانۆ تەنیا زەمینە خۆشکردنە بۆ شانۆکاران و دەرهێنەرانی شانۆ.

 

داواشی لە هەموو شانۆکاران و دەرهێنەران کرد پڕۆژەکانیان پیشکەش بکەن و دەرگا بۆ ئەوان کراوەیە و پاڵپشتیان دەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 4957جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad