English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دوو ئافرەت لە ھەولێر بە رووداوێك گیانیان لە دەستدا
2017-01-10 [10:21 AM]

ZNA-ھەولێر



پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر شەقامی ھەولێر - کەرکووک ڕووداوێکی ھاتوچۆ ڕووی داوە، بەھۆی ڕووداوەکەش دوو ئافرەت بوونەتە قوربانە.

پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاشکرای کردووە، کاتژمێر حەوتی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 9/1/2017، لەسەر ڕێگای ھەولێر - کەرکووک و لە نزیک بەشە ناوخۆیی (شەھید شەوکەت)، ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی ئۆپترا و ئەڤیۆ ڕووی داوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھێما بۆ ئەوەش کراوە، لە ئاکامی ڕووداوی ھاتوچۆکەدا، دوو سەرنشینی ئافرەت بە ناوەکانی (نوورا حەسەن) و (بێریڤان عەلی تەھا) گیانیان لەدەست داوە، پۆلیسی ھەولێریش دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 4591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad