English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
حه‌شدی شه‌عبی رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەڵاحەدین دەکات
2017-01-10 [11:03 AM]

ZNA- هه‌ولێر


واده‌ی ناردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین لە کەرکووکەوە بۆ ناوچەکانیان، كۆتایی هات، به‌ڵام هێشتا هه‌زاران‌ ئاواره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئاماده‌نین بگه‌ڕێنه‌وه‌، هۆکارەکەشی بۆ حەشدی شەعبی دەگەڕێننەوە.

پیاوێکی ئاوارە،‌ هەرچەندە ژیانی ئاواره‌یی ته‌واو بێزاری كردووه‌، هیوا بە گەڕانەوە دەخوازێت، به‌ڵام  مامه‌ڵه‌ی خراپ، رێگرییه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی، وایكردووه‌ هێشتا بیر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌كاته‌وه‌ و، بڵێ ئەگەر زۆریشی لێبکەن ناگەڕێتەوە.

بڕیاربوو حه‌وت مانگ لەمەوبەر، ئاوارەکانی کەرکووک رەوانەی شاره‌كانیان بکرێنەوە، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانی عێراق و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، وادەی ناردنەوەیان تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2016 درێژکرایەوە.

ئیداره‌ی كه‌ركووك سووره‌ له‌سه‌ر ناردنەوەی ئاواره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه‌، هۆشداریش ده‌ده‌ن لەوەی، چیدیکە توانای هەڵگرتنی ئه‌و باره‌ قورسه‌یان نه‌ماوه.

ئازاد جه‌باری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌ڵێ "به‌داخه‌وه شیعه‌ رێگەنادات، بڕۆنه‌وه‌. ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه، چونکە ئێمه‌ توانایه‌كی كه‌ممان هه‌یه‌ و بەرگەگرتنێکی كه‌میشمان هه‌یه... ئەوان بوونه‌ته‌ بارێكی زۆر قورس لەسەرمان".

به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ زیاتر له‌ 115 هه‌زار خێزانی ناوچه‌ جیاوازه‌كان ئاواره‌ی كه‌ركووك بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 51 هه‌زار خێزانیان دانیشتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینن. سه‌رباری فشاره‌كانیش، به‌ڵام هێشتا نزیكه‌ی 30 هه‌زار خێزانیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 7858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad