English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کۆمەڵەی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان پێشبینی مه‌ترسیدار بۆ ساڵی 2017ی بڵاوکردەوە
2017-01-10 [11:12 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کۆمەڵەی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان راپۆرتێکی نوێی ئامادەکردووە و تێدا تیشکی خستووەتەسەر ئەو ناوچانەی جیهان کە لە ساڵی 2016 کەوتوونەتە نێو قەیرانی سیاسی و ئابووری و هەروەها پێشبینییەکانی سەبارەت بە ناوچە ئاڵۆزەکانی جیهان بۆ ساڵی 2017 خستووەتەڕوو.

بەگوێرەی راپۆرتی کۆمەڵەکە، هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بە 45مین سەرۆکی ئەمریکا یەکێکە لە مەترسیدارترین رووداوەکانی ساڵی 2016، کە ئەگەری ئەوەی هەیە دەرهاویشتەی پێشبینی نەکراوی تووندی لە جیهان لێبکەوێتەوە.

لە ئەوروپا پارتە نەتەوەپەرستەکان سەرکەوتن و لە ساڵی 2017دا چاوەڕێ دەکرێت لە هەرسێ وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی بەڕێوەبچێت؛ ئەو هەڵبژاردنانەش بە پێوەرێک بۆ مانەوە یان هەڵوەشانەوەی یەکێتی ئەوروپا دادەنرێت.

لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ململانێی هەرێمی نێوان سعودیە و ئێران، ناوچەکەی بە شەڕی گەرمی بە وەکالەت بردووە لە عێراق و سووریا و یەمەن.

لە تورکیا هێرشەکانی سەری ساڵی نوێی زاینی، زەنگێکی مەترسیدارە بۆ بەردەوامبوونی تووندوتیژییەکانی نێو ئەو وڵاتە ئەوە سەرباری ململانێی هەڵکشاوی ئەنقەرە دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان.

لە یەمەن، شەڕێكی سەربازی گەورە هەیە و وڵاتەکەی دابەشکردووە و ملیۆنان کەس بەهۆی برسیەتییەوە لەسەر لێواری مەرگدان.

لە دوای 15 ساڵ لە دەستپێکردنی هەڵمەتی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان و دوورخستنەوەی تاڵیبان لە دەسەڵات، بەڵام هێشتا تاڵیبان بەهێزە و هێرشی چەکداری لە چەند شارێك ئەنجامدەدات و هەڕەشە لە ئاسایشی ئەو وڵاتە دەكات.

راپۆرتی کۆمەڵەی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان پێشبینی دەکات قەیرانەکانی میانمار، باشووری سوودان، کۆنگۆی دیمۆکراتی، مەکسیک و چەند ناوچەیەکی دیکەی جیهان لە ساڵی 2017 ئاڵۆزتر ببێت.

کۆمەڵەی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان پێشبینی دەکات کە گرووپە تووندئاژۆکانی جیهان، هەرگیز نابنە هۆکارێك بۆ یەکخستنی جیهان، چونکە بەگوتەی دانەرانی راپۆرتەکە، تووندئاژۆیی ستراتیژ نییە کە جیهان یەکبخات، بەڵکو تاکتیکە و سوود لە دابەشبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەردەگرێت.
 





ئەم هەواڵە 4030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad