English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە ھەزاران کارمەند و پزیشک وازیان لە کارەکانیان ھێناوە
2017-01-10 [11:34 AM]

ZNA - ھەولێر


بەھۆی  کەمبونەوەی مووچەکانیان و سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان، لە ماوەی  دووساڵدا  بەھەزاران پزیشک و کارمەندی تەندروستی دەستبەرداری کارەکانیان بوونە, بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیش ھۆکارەکان و چارەسەریەکان دەخەنەروو.

د.خاڵس قادرگوتەبێژ و بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە باسی را گەیاند: لە دوای قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار ھەزارو ٤٠٠ کارمەندی تەندروستی وازیان لە کارەکەیان ھێناوە.

ئاماژەی بەوەدا قەیرانی دارایی کاریگەری زۆری  کردۆتەسەر وەزارەتی دارایی و تەنھا لە ماوەی ٢ ساڵدا زیاتر لە چوار ھەزار و ٤٠٠ کارمەند و فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی وازیان لە کارەکانیان ھێناوە.

بەپێی بڕیارێکی حکوومەت، ھەر فەرمانبەرێک مۆڵەتی بێ مووچە وەربگرێت کە لە ساڵێک تاوەکو ٥ ساڵە ، تا کۆتاھاتنی ئەو ماوەیەی داوای مۆڵەتی کردووە، ناتوانێت بۆ سەر کارەکەی بگەڕێتەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی روونی کردەوە ساڵانە پێویستیان بە پزیشک و میلاکی تازە  دەبێت بۆیە ئەو ٢ ھەزار و ٤٠٠ کارمەندەی  وازیان ھێناوە بۆشاییان لە داموو دەزگا تەندروستیەکان دروست کردووە.

یەکێک لە کارمەندانی تەندروستی ئەوەی بەھەمان سەرچاوە راگەیاند: بەشێک لە پزیشکەکان ئامادەنەبوون  بە مووچەی  پاشەکەوتکراو کار بکەن و بەشێکیان روویان لە وڵاتانی دەرەوە کردووە گوتیشی:چەندین پزیشک  دەناسم روویانکردە ئەڵمانیا و کەنەدا و وڵاتانی دیکە، چونکە لەوێ ئەگەر وەکوو پزیشکێکی گشتیش کاربکەن، مووچەکەیان چەند قاتی ئەوەیە کە لێرە وەک پسپۆڕێک وەریدەگرن.

 

 





ئەم هەواڵە 1678جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad