English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
٦ وەبەرھێنەر پارەی خەلکیان خواردووە و فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە
2017-01-10 [11:50 AM]

ZNA - ھەولێر


بەھۆی خواردنی پارەی  ھاوڵاتیان و تەواو نەکردنی پڕۆژەکان  بەشێک لە وەبەرھێنەران و خاوەنی پرۆژەکان لە ھەولێر فەرمانی گرتنیان بۆ دەردەکرێت، بەرپرسێکی وەبەرھێنانی ھەولێر ئاشکرای دەکات ٦ وەبەرھێنەر فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکراوە و وەبەرھێنەرێکیش دەستگیر کراوە.

سامان عارەب بەرێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی  ھەولێر بە باسی راگەیاند: بەشێک لە وەبەرھێنەران پارەی خەڵکیان بردووە بەپێی یاسا ئەوان وەکو وەبەرھێنان مۆڵەتەکانیان ھەڵدەوەشێننەوە و پشکنینی بەپەلە بۆ پڕۆژەکە دەکەین لەسەر رێژەی  جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و ئەو پارەیەی تێیدا خەرجکراوە بۆ ئەوەش ئیجرائاتی زۆر گیراوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشدا ھەندێک کەیسی پڕۆژە تەواونەکراوەکان دراونەتە دادگا، گوتیشی: ٦ وەبەرھێنەر فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکراوە و کەیسەکانیان لە دادگایە و بەدوای دەستگیرکردنیانەوەین.

ئەو ئاماژەی بە پڕۆژەی  دەشتی بەھەشت کرد کە ھاوڵاتیەکی زۆر تیایدا زیان مەند بوونە و  گوتی: پڕۆژەکە پەکی کەوتووە و وەبەرھێنەرەکەشی ڕای کردووە و فەرمانی گرتنمان داوەتە پۆلیسی ئەنتەرپۆل.

سامان عارەب ئەوەشی راگەیاند: وێرای  پێدانی یاداشتی دەستگیکردنی بە پۆلیسی ئینتەرپۆل، ژمارەیەک  یاداشتی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی پرۆژەی  دەشتی بەھەشت ھەیە بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.

خاوەنی کۆمپانیای عادل موتەحیدەی جێبەجێکاری پرۆژەی  دەشتی بەھەشت ٦٠  ملیۆن  دۆلاری پرۆژەکەی بردووە و ئێستا بۆ تەواوبوونی پێویستی بە ٨٣ ملیۆن دۆلارە.

ئەو بەرپرسە باڵایەی وەبەرھێنان ئەوەی ئاشکراکرد کە لەو ماویەدا وەبەرھێننەرێک  دەستگیرکراوە" پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە کۆیە ھەبوو خاوەنی پڕۆژەکە کڕین و فرۆشتنی بە پڕۆژەکە کرد بوو مافی خەڵکی خواردبوو، دواتریش رای کردبوو بەڵام دوای دەرکردنی فەرمانی گرتن تواندرا دەستگیر بکرێت و ئێستاش لە قۆناغی دادگایی کردن دایە.

لە کۆی ٣٣٢ پڕۆژەکەی ھەولێر، تەنیا ٨٢ پرۆژەیان تەواو بوون ٢٣ پرۆژەیان   ٦٠ بۆ ٧٠% تەواو بوونە١١ پرۆژەشیان گرفت لە جێبەجێکردنیاندا ھەیە،،مۆڵەتی ٣٠ پرۆژەش ھەڵوەشاوەتەوە.

بە گوتەی  عارەب بۆئەوەی فیڵ لە خەڵک نەکرێت ژمارەیەکی بانکی دەکرێتەوە لە ھەر بانکێک بۆ ئەوەی  ھاوڵاتیان کە ئێستا پڕۆژەکانیان لەژێر جێبەجێکردنە  راستەوخۆ پارە نەدەنە وەبەرھێنەران و ئۆفیسی پڕۆژەکان بەڵکو لە بانکی لە ژمارەیەکی حیسابی ھەڵی بگرن.

بەرێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر ئاشکراشیکرد ئەو ٦ وەبەرھێنەرەی فەرمانی گرتنیان ھەیە ١٠ ملیۆن  دۆلاری خەڵکیان خواردووە وھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ دەستگیرکردنی ئەو وەبەرھێنەرانە بۆ ئەوەی ئەو ١٠ ملیۆن دۆلارەی  ھاوڵاتیانیان لێ وەربگرینەوە و بیاندەینە دادگا.

 





ئەم هەواڵە 11950جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad