English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ژنێك له‌ یه‌ك كاتژمێردا 19 جار له‌ كامێرای كۆنتڕۆلكردنی خێرای سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت
2017-01-10 [12:19 PM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هاتوچۆی‌ دوبه‌ی‌ له‌ یه‌ك كاتژمێردا 19 سه‌رپێچی خێرایی ئۆتۆمبێلی‌ ژنێكی‌ تۆماركردووه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین حاڵه‌ته‌ له‌دوبه‌ی‌ تۆماربكرێت.

ئه‌و ژنه‌ی‌ كه‌ سه‌رپێچییه‌كانی‌ كردووه‌ ته‌مه‌نی‌ 40 ساڵه‌ و هه‌ڵگری‌ ناسنامه‌ی‌ وڵاتێكی‌ ئه‌وروپیه‌.

عه‌مید سه‌یف مه‌زروعی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ گارگێری‌ پۆلیسی‌ هاتوچۆی‌ دوبه‌ی‌ به‌ ماڵپه‌ری‌ "به‌یان"ی‌ ئیماراتی‌ راگه‌یاندووه‌ "ئه‌م هه‌موو سه‌رپێچییه‌ له‌ یه‌ك كاتژمێردا پێشتر رووینه‌داوه‌ و به‌تایبه‌تیش كاتێك شۆفێره‌كه‌ ژن بێت،"

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و ژنه‌ له‌ سه‌رجه‌م سه‌رپێچییه‌كاندا خێراییه‌كی‌ زۆری‌ تۆماركردووه‌ كه‌ له‌نێوان (220-240)كم بووه‌ له‌ كاتژمێرێكدا سه‌رجه‌میان له‌ شه‌قامی‌ شێخ زاید مانگی‌ رابردوو كاتژمێر 3ی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ روویداوه‌".

"خاوه‌نی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئاماده‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆ بووه‌ و له‌وه‌ڵامی‌ هۆكاری‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و هه‌موو سه‌رپێچییه‌دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌دۆخێكی‌ ده‌رونی‌ خراپدابووه‌ و له‌و كاته‌دا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ چووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ هێناوه‌ كه‌ له‌و رۆژه‌دا له‌ نه‌خۆشخانه‌ بووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ پاساوێكی‌ باوه‌ڕپێكراو نیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ سه‌رپێچی‌ به‌كۆمه‌ڵ و مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر گیانی‌ خه‌ڵكی‌" عه‌مید سه‌یغ مه‌رزوعی‌ وای‌ وت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ پۆلیسی‌ هاتوچۆی‌ دوبه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردووه‌ كه‌ سزای‌ سه‌رپێچی‌ تێپه‌ڕاندنی‌ كامێراكانی‌ هاتوچۆ به‌خێرايی‌ سه‌رووی 200كم له‌ كاتژمێریكدا بریتیه‌ له‌ هه‌زار درهه‌م و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌ی‌ كه‌ روویداوه‌ پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ ساڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت".

 





ئەم هەواڵە 7126جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad