English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی ھەواڵگری ئەمریکا پاساوھێنانەوەیە بۆ شکستی ھیلاری
جولیان ئەسانج
2017-01-10 [12:32 PM]

​ZNA - ھەولێر


جولیان ئەسانج دامەزرێنەری پێگەی ویکیلیکس رایگەیاند" بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی ھەواڵگری ئەمریکا بە ناوی ھاککەرەکانی رووسیا کە پاش دەرەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەرکەووت، ئامانج لێی پاساوھێنانەوەیە بۆ شکستی ھیلاری کلینتۆن".

ئەسانج لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رۆژی ٩/١/٢٠١٧ گووتی" ئامانجەکە زۆر روونە، پێویستە دیموکراتەکان کەسێکی فیداکار بدۆزنەوە تا بەرپرسیارییەتی شکستی ھەڵبژاردن لە ئەستۆبگرێت".

ھەروەھا پێیوابوو ئامادەکارانی راپۆرتەکە ھەوڵدەدەن بەمشێوەیە گوومان بخەنە سەر شەرعییەتی ھەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان".

دامەزرێنەری پێگەی ویکیلیکس بۆ دزەپێکردنی بەڵگەنامە فەرمی و نھینییەکان ئەوەشی بە دوور نەزانی کە نوێنەرانی دیموکراتەکانی ئەمریکا، لە ماوەی چوار ساڵی داھاتوودا ھەوڵ بۆ گوومان خستنەسەر شەرعییەتی ترەمپ بدەن ".

 





ئەم هەواڵە 2194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad