English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بەغدا بەھێزی نیزامی دەپارێزرێت نەک حەشدی شەعبی
2017-01-10 [01:46 AM]

​ZNA - ھەولێر


سەرکردەکانی باڵای حەشدی شەعبی، دۆخی ئەمنیی بەغدا بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ بەکار دەھێنن و دژی ئەوەن کە تەواوی شاری مووسڵ بەبێ بەشداریی ڕاستەوخۆی ھێزەکانی حەشدی شەعبی، کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە.

لەمبارەیەوە د. پەریوان خەیلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە باسنیوزی ڕاگەیاند: “ھێزەکانی بەدر و عەسایب ئەھلی حەق کە لەلایەن ھادی عامری و قەیس خزعەلییەوە سەرۆکایەتی دەکرێن و دوو ھێزی نێو حەشدی شەعبین، لەبەغدا بڵاوبوونەتەوە  لە کاتێکدا ئەمانە بۆ سەر ئاسایشی بەغدا مەترسین چونکە بەغدا بەھێزی نیزامی دەپارێزرێت  نەک حەشدی شەعبی، ئێستا کاتێک ھێزی نیزامی چوونەتە بەرەی جەنگ، ئەم ھێزانە ئەم ھەلەیان بۆ خۆیان قۆستووەتەوە، چونکە چەکی قورسیان پێیە چەکی ئەوان زۆر لە چەکی سوپای عێراق بەھێزترە”.

ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە بوونی ئەو دوو ھێزە لەنێو شاری بەغدا، بۆ دواخستنی بابەتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی شاری مووسڵە و گوتی:”بەغدا بە میلیشیا و حەشدی شەعبی پارێزگاری لێ ناکرێت، ئەمە وای کردووە کە جۆرێک لە شڵەژان لەبەغدا پەیدا ببێت، ئێستا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی کە ناکرێت ئەم ھێزانە بەشداریی شەڕی مووسڵ بکەن، بۆیە لەگەڵ عەبادی لە دوو سەنگەری دژ بە یەکن".

ھاوکات لەماوەی رابردوو بە ئەم رۆشەوە زنجیرەیەک تەقینەوە لەبەغدا روویانداوە بەوھۆیەوە خەڵکێکی زۆری سڤیل کوژراون و برینداربوون.





ئەم هەواڵە 6643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad