ZNA - ھەولێر
ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئیسلامی ئێران بودجه‌ی به‌رگریی وڵاته‌که‌ی دوو هێنده زياد کرد، به ده‌نگدان به پرۆژه یاسایه‌ک بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی به‌رگریی بۆ ٥% بودجه‌ی گشتی وڵاته‌که.
به‌پێی هەواڵی واشنتۆن پۆست، ئه‌ندامانی شوورای ئیسلامی ئێران ده‌نگییان دا به پرۆژه یاسایه‌ک بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی خه‌رجی به‌رگریی ئێران بۆ ٥%ی بودجه‌ی گشتی وڵاته‌که به‌مه‌ش خه‌رجییه‌کانی به‌رگریی دوو هێنده زیاد ده‌کات.
ئه‌م زیادکردنی بودجه‌یه لە پەرلەمانی ئێران له چوارچێوه‌ی پرۆژه یاسای پلانی پێنج ساڵه‌یه بۆ به رگری که دروستکردن و په‌ره‌پێدانی مووشه‌کی دوورهاوێژی تێدایه.
پێشتر له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێرراوی ئه‌مریکا به‌ڵێنی دا که لێنه‌گه‌ڕێ ئێران مووشه‌کی دوورهاوێژی هه‌بێت بگاته ئه‌مریکا.
هه‌روه‌ها جێمس مه‌تی، پاڵێوراوی پۆستی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا لێدوانی توندی له باره‌ی ئێرانه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو.
ئەم هەواڵە 3346جار خوێندراوەتەوە |