English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سەرۆکی چیک داوای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات
2017-01-10 [02:46 AM]

ZNA - ھەولێر


سه‌رۆکی چیک هاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی هان ده‌دات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری توندڕەوانی ئیسلامی چه‌کیان پێ بێت. 

میلۆس زامان سه‌رۆکی کۆماری چیک هاووڵاتیانی وڵاته‌که‌ی هان ده‌دات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری توندڕەوە ئیسلامییەکان چه‌کیان پێ بێت و وه‌زاره‌تی ناوخۆش خه‌ریکی ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ بڕیارێکه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری چیک له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌کدا تیرۆری توندڕەوی ئیسلامی به‌ یه‌کجار مه‌ترسیدار دانا، هاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی هان دا تا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر چه‌ک هه‌ڵبگرن بۆ پاراستنی خۆیان.  

وتیشی "هه‌رچه‌ند له‌ وڵاتێکی ١٠ ملیۆن که‌سیدا ته‌نیا ٤ هه‌زار موسڵمانمان هه‌یه‌، به‌ڵام تیرۆر بەناوی ئیسلامەوە زۆر بێ به‌زه‌ییه ‌و ده‌بێ چه‌کتان پێ بێت ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌." 

به‌پێی ئیرۆ نیوز، وه‌زاره‌تی ناوخۆی چیک خه‌ریکی ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ بڕیارێکه‌ تا ڕێگا به‌ هاووڵاتییان بدرێت مۆڵه‌تی چه‌ک ده‌ربهێنن و ده‌ڵێ تا ئێستا ٣٠٠ هه‌زار هاووڵاتی مۆڵه‌تییان هه‌یه‌ و بازاڕی کڕینی چەک گه‌رم بووه‌.





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad