English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میدڵ ئیست ئونلاین: مالیکی و عەبادی لە ڕکابەرییەکی توندان لەسەر دەسەڵات
2017-01-10 [02:49 AM]

ZNA - ھەولێر


ماڵپەری میدڵ ئیست ئونلاین بڵاویکردەوە لەکاتێکدا ئوپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراق لەدەست داعش بەڕیوە دەچیت، لە بەغدا ڕکابەرییەکی توند لەسەر دەسەڵات لەنیوان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستا و نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لەسەر دەسەلات بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە لە هەمان کاتدا لەسەر دەسەڵات لایەنێک دەیەوێ لەڕووی سەربازی و مەیدانی و ئەمنی و ئابوورییەوە پێگەی خۆی بەهێز بکات و لایەنەکەی دیکەش بەهاوکاریی ئێران بە داڕشتنی چەند سیناریۆیەک بۆ داهاتوو هەوڵی بەهێزکردنی پێگەکەی دەدات.

ماڵپەری میدڵ ئیست ئونلاین دەنووسێت نیشانەکانی ئەو ناکییەکەی نێوان عەبادی و مالیکی زیاتر لەکاتی بۆنەی دامەزراندنی حزبی دەعوەدا بەدەرکەوتن، کاتێک هەریەکە لەلایەن خۆیەوە هۆشداری بە لایەنەکەی دیکە دەدا بە بێ ئەوەی ناوی یەکتر بێنن، بەتایبەت کاتێک عەبادی ئاماژەی بە سەردەمی مالیکی داوە و تێدا ڕوونیکردووتەوە کە لەو سەردەمەدا عێراق بە ناکوکییەکی توندی تایفیدا تێپەڕیوە.

جێگای ئاماژە پێدانە ماوەیەکە ناکوکی نێوان حەیدەر عەبادی و نووری مالیکی بووەتە مانشێتی بەشێکی زۆر لە میدیا عەرەبییەکان و ئاماژە بەوە دەکەن کە هەوڵی هەردوولا لە دژی یەکتر لەسەر دەسەڵات گەیشتووتە لوتکە.





ئەم هەواڵە 4765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad