English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دۆلار و یورۆ ژمارەی پێوانەییان بەرامبەر لیرەی تورکی تۆمار کرد
2017-01-10 [03:39 AM]

ZNA- هەولێر


 

دوای ئەوەی یەک دۆلار بە ٣،٧٧ لیرە و یەک یورۆ بە ٤،٠٠ لیرە فرۆشرا، ئەو دوو دراوە بەرزترین نرخیان تا ئێستا لەبەرامبەر لیرەدا تۆمار کرد و ژمارەی پێوانەییان شکاند. بەوشێوەیەش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر لیرەدا بەراورد بە دوایین رۆژی ساڵی ٢٠١٦ گەیشتە نزیکەی ٧لەسەد.

 

سەرلەبەیانی دوێنێ یەک دۆلار بە ٣،٦٣ لیرە بوو، بەڵام دوایی بۆ ژمارەی پێوانەیی مێژوویی ٣،٧٤ بەرزبوویەوە. لە کۆتایی رۆژدا نرخی یەک دۆلار گەیشتە ٣،٧١ لیرە. نرخی دۆلار سەرلەبەیانی ئەمڕۆش رووی لە ھەڵکشان بوو، دوای ئەوەی ژمارەی پێوانەیی بردە ٣،٧٧ لیرە بەرامبەر بە یەک دۆلار لە کاتژمێر ١٠:٢٥ەوە ھەر دۆلارێک بووەتەوە بە ٣،٧٥ لیرە.

 

ھاوکات نرخی یەک یورۆ ٤،٠٠ لیرە بوو کە بەرزترین ئاستی تۆمارکراوی لیرەیە بەرامبەر یورۆ، بەڵام لەئێستادا ھەر یورۆیەک بە ٣،٩٨ لیرەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 4735جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad