English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەمەریکا پێنج بەرپرسی باڵای رووسیای خسته لیستی گەمارۆکان
2017-01-10 [05:28 AM]

ZNA- هەولێر


 

حکومەتی ئەمەریکا پێنج بەرپرسی باڵای رووسیا، لەوانه "ئەلکساندەر باستریکین" سەرۆکی یەکێک له گرینگترین دامەزراوه سەربازییەکان و نزیک له "ڤیلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی خسته لیستی گەمارۆکان.

 

ئەمەریکا رایگەیاندووه، ئەم گەمارۆیانه پێچەوانەی گەمارۆیەکانی ئەم دواییانەی بەرپرسانی رووسیا، پەیوەندیی به چوونه ناو ئیمەیلەکانی پارتی دیموکراتەوه نییه، بەڵکو پەیوەندیی به یاسای "ماگنیتسکی"یەوه هەیه و لایەنی مافی مرۆڤ دەگرێتەوه.

 

ئەم یاسایه دوای مردنی "سێرگێئی ماگنیتسکی" پارێزەری ناوداری رووس له ساڵی٢٠٠٩ له زیندانی رووسیا، لەلایەن ئەمەریکاوه پەسەند کرا. ماگنیتسکی به تۆمەتی خۆشاردنەوه له باج له زیندان بوو، بەڵام نەیارانی حکومەتی رووسیا دەڵێن، زیندانی کردن و مردنی ئەو جێگەی گومان بوو، چونکه ئەو هەندێک له بەرپرسانی حکومیی رووسیای به خراپ بەکارهێنانی باج و هاوکاری کردن لەگەڵ رێکخراوەکانی ساختەکاری تۆمەتبار کردبوو.

 

ناکۆکییه دیپلۆماتییەکانی نێوان رووسیا و ئەمەریکا له رۆژەکای کۆتایی سەرۆکایەتیی "باراک ئۆباما" گەیشتۆته ئەوپەڕی خۆی. ئەمەریکا بەم دواییه ٣٥دیپلۆماتی رووسیا و بنەماڵەکانی بەهۆی دەستوەردان له هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمەریکا، لەم وڵاته دەرکرد.

 

ئەمەریکا، رووسیا به هاک کردنی ئیمەیلەکانی کۆمیتەی نیشتمانیی دێموکراتەکان و یارمەتیدانی پرۆپاگەندەکانی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ تۆمەتبار کردبوو.

 

سەرچاوه: euronews





ئەم هەواڵە 1912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad