English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
عیراق به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت كه‌مكرده‌وه‌ بزانه‌ بڕه‌كه‌ چه‌نده‌
2017-01-10 [05:40 AM]

ZNA- هەولێر


وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وتی‌ خاو به‌ بڕی‌ 160 هه‌زار به‌رمیلی‌ رۆژانه‌، هاوشان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌م.

جه‌بار لوعه‌یبی‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هیوادارن رێژه‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بگه‌یه‌ننه‌ 210 هه‌زار به‌رمیلی‌ رۆژانه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌و رێژه‌یه‌یه‌ كه‌ عیراق له‌گه‌ڵ ئۆپیك رێككه‌وتنی‌ له‌سه‌ر كردووه‌.

رۆژی 10 مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2016، به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له‌ رێكخراوی ئۆپیك ‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك كه‌ 11 وڵاتن، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 2001ه‌وه‌ رێكه‌وتن به‌هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سنوردار بكه‌ن ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو. 

پێشتر ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك، گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین رێكه‌وتنی له‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ له‌دوای ساڵی 2008 ه‌وه‌.

پێنجی‌ ئه‌م مانگه‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق ده‌ستپێكردنی‌ رێوشوێنه‌كانی‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت راگه‌یاند به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ ئۆپیك.

رێكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، رۆژانه‌ ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، به‌ جۆرێك  ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك 600 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌ هه‌نارده‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و وڵاتانی ئۆپیكیش ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad