English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
راھێنەرێکی رەگەز پەرست  لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە 
2017-01-10 [06:43 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی کەرخ بەفەرمی دوێنی دووشەممە ئەحمەد دەحام لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە بەھۆی لێدوانە رەگەزپەرستییەکەی، کە بۆ کەناڵەکانی راگەیاندنی دابوو.

دوای ئەوەی یانەی کەرخ بەئەنجامی (٣-٠) گۆڵ بەرانبەر یانەی زەورا دۆرا لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی، پاش یارییەکە راھێنەری یانەی کەرخ چەندین لێدوانی رەگەزپەرستی لەسەر یاریدەدەری راھێنەرەکەی شاکر محەمەد سەبار دا و ھێرشێکی توندی کردە سەر شاری سامەرا و رەخنەیەکی زۆری لەسەر مووچەی خەڵکی ھەڵاتووی شارەکانی سامەرا و سەڵاحەدین و ناوچە سوونە نەشینەکانی گرت لە بەرانبەردا باسی لە سەربازی حەشد شەعبی لە ناوچە شیعە نەشینەکان دەچن شارە سوونە نیشنەکان دەکوژرێن، کە تەنیا ٢٥٠ دینار یان ھەزار دیناری لە گیرفانی ھەیە.

ئەم لێدوانانە نارەزایی یانەی کەرخی لێکەوتەوە راستەوخۆ لە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەیان دوورخستەوە.

ئەحمەد دحام، کە خەڵکی خوارووەی عێراقە لەگەڵ وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی کەرخ بریاری دا شاکر محەمەد سەبار یاریدەدەری راھێنەر، کە خەڵکی سامەرایە لە ئەرکەکەی دوورخستەوە بە پێی سەرچاوەکان ھۆکاری دوورخستنەوەش بۆ رەگەزپەرستی دەگرێتەوە بۆیە ئەم کارە کاردانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆی ھێنا بەتایبەتی لە لایەن کەناڵە سوونەکان.

دوای دوورخستنەوەی لە راھێنەرایەتی یانەی کەرخ ئەحمەد دحام لێدوانی بۆ دەزگا راگەیاندنەکان دا و گوتی: دوورخستنەوەی من رەگەزپەرستیە.
مەبەستی لەم لێدوانە بۆ ئەوە دەگرێتەوە، کە سەرۆکی یانەی کەرخ شەرار حەیدەر سوونەیە بۆیە بریاری دوورخستنەوەی داوە.


سەرچاوە / رێبین رەمزی
 





ئەم هەواڵە 1285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad