English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لەباکووری کوردستان ھێرش دەکرێتە سەر پۆلیس
2017-01-11 [09:40 AM]

​ZNA - ھەولێر


لە ماوەی چەند کاتژمێریکدا دوو جار ھێرش دەکرێتە سەر پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری دیلۆکی باکووری کوردستان.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە شەوی سێشەممە سێ چەکدار تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس کرد و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان روویدا و چەکدارێک دەستگیر کرا و دووی دیکەشی رایانکرد و پۆلیسێکیش لەو شەڕەدا بریندار بوو.

ھەر دوو چەکدارەکەی دیکە بە ئۆتۆمبێل لە ناو شەقامەکانی شارەکە توانیویان خۆیان لە دەست پۆلیس رزگار بکەن کە بە ئۆتۆمبێل بە دوایان کەوتبوون.

رووداوەکەی شەوی رابردووی دیلۆک پاش ئەوەی دێت ئێوارەی دوێنی دوو چەکدار ھێرشیان کردە سەر بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی و  ھەوڵیاندا بچنە ژوورەوە، بەڵام لە خاڵێکی پشکنین بە دووری ٥٠ مەترلە  بیناکە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان پۆلیسی بەردەم بارەگاکە و چەکدارەکان روویدا و لە ئەنجامدا چەکدارێک  کوژرا و ئەوەی دیکەشی رایکرد و پۆلیسێکیش بریندار بوو.

ھەر پاش ھەردوو ھێرشەکە ھێزێکی زۆری ئەمنی و پۆلیس لەناو شار بڵاوەیان پێکرا و تا ئیستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو دوو ھێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە و پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانیش ھیچ لێدوانێکیان لەمبارەوە نەداوە کە دوو چەکدار دەستگیر کراون.

 





ئەم هەواڵە 2044جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad