English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەو رۆژنامەنووسەی جەنگی جیھانی دووەمی ئاشکرا کرد کۆچی دوایی کرد
2017-01-11 [10:01 AM]

ZNA - ھەولێر


کلێر ھۆلینگۆرس، ئەو خانمە رۆژنامەوانەی بەریتانیەی کە بۆ یەکەمجار ھەواڵی راگەیاندنی جەنگی جیھانی دووەمی بڵاوکردەوە، لەتەمەنی ١٠٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد لەھۆنک کۆنگ , کە سەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی لە یەکێک لە رۆژنامەکانی بەریتانیا لە ساڵی ١٩٣٩ بوو.

کلیر ھۆلینگۆرس  تەمەنی ٢٧ ساڵ بووکە دەستی بەکار کرد لە رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیا، ئەوکات بە تەنیا چووە سەر سنوورەکانی ئەڵمانیا و کاروانی تانک و زریپۆشەکانی ئەڵمانیای بینی، کە بۆ داگیرکردنی پۆڵەندا دەڕۆیشتن.

تەنھا دوای سێ رۆژ، ئەو کچە لە بارەی دەستپێکردنی جەنگی جیھانیی دووەم، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، راپۆرتەکەش تەنھا بۆ خوێنەرانی رۆژنامەی " تەلەگراف" نەبوو، بەڵکو بۆ دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا و بەریتانیاش بوو.

راپۆرتەکەی ھۆلینگۆرس بۆ ئاشکراکردنی دەستپێکردنی جەنگی جیھانی، بە یەکێک لە گرنگترین راپۆرتەکان دادەنرێت لە سەردەمی ھاوچەرخ.

ئەو خانمە رۆژنامەوانە، لە ساڵی ٢٠٠٩، بۆ رۆژنامەی "تەلەگراف" گوتی: "کاتێک ئەو ھەواڵەم ئاشکرا کرد، زۆر زۆر بچووک بووم، چوومە ئەو شوێنە بۆ ئەوەی چاودێری پەنابەران و نابینایان و ئەوانە بکەم، کە بیریان لاواز بووە، لەو کاتەشدا لە ناکاو جەنگ ھەڵگیرسا".

 





ئەم هەواڵە 1837جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad