English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
مارک تونەر: لەبارەی قەرزی یەک ملیار دۆلارەکە و پشکی ھەرێم روونکردنەوە دەدات
2017-01-11 [10:33 AM]

ZNA - ھەولێر


جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بەشی ھەرێمی کوردستان لەو ملیار دۆلارەی کە بڕیارە واشنتۆن وەک قەرز بداتە عێراق رایگەیاند ھەرێمی کوردستان بەشی خۆی لەم قەرزە وەردەگرێت، بێ ئەوەی وردەکارییەکانی ئاشکرا بکات.

لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان کە پرسیاری لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لەو قەرزە سیادییەی بۆ عێراق لێکرا مارک تۆنەر گووتی:  لەبارەی بودجەی ئەو وڵاتە رێککەوتنێکی راستەقینە لە نێوان بەغدا و ھەرێم نییە.

لەمبارەوە گوتی: "ئەوە پرسێکی ناوخۆیی عێراقە"‌ و لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە "بەو ھاوکارییە بێ نموونەییەی نێوان بەغدا و ھەولێر کرد بۆ شەڕی دژی داعش و رزگارکردنی موسڵ".

ھیواداریشە ئەو قەرزە سیادییەی بە عێراق دەدرێت یارمەتی حکومەتی عێراق بدات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ھەموو عێراقییەکان، بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک دیکەی پەیوەندیدار ئەگەر بەغدا بەشی ھەرێمی کوردستان لەو قەرزە نەدات، گرەنتی قەزرێکی ھاوشێوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەکەن گوتی: "پێم وا نیە لەم خاڵەدا بین"، بە پیویستیش نازانێت، بەڵام ھیوادارە ئەو قەرزە کە رێککەوتنی لەسەر کراوە سوودی بۆ ھەموو عێراقییەکان ھەبێت، لەوانە خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش.

 





ئەم هەواڵە 4198جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad