English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لیرەی توركی بەرامبەر به‌ دۆلار به‌ ته‌واوی بەهای خۆی لەدەست داوە
2017-01-11 [10:27 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەدا لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بە تەواوی بەهای خۆی لەدەست دا و، 100 دولاری ئەمریكی بەرامبەر بە 388 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە كراوە.
 
دوێنێ سێشەممە 2017 -1- 10 بانكی مەركەزی توركیا ڕایگەیاند كە بڕی یەك ملیار و نیو دۆلار دەخاتە ناو بۆرسەوە بۆ ئەوەی لیرەی توركی بەهای بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام ئەم هەنگاوەش هیچ سوودێكی نەبوو و ئەمڕۆ لیرەی توركی زیاتر بەهای دابەزی.
 
دوێنێ لە كاتی داخستنی بازاڕدا 100 دولار ئەمریكی بەرامبەر بە 377 لیرەی توركی بوو، بەڵام ئەمڕۆ بۆ بە 388، ئەمەش لە كاتێكدایە حكوومەتی توركیا لە هەوڵدایە بەها بۆ پارەكەی بگێڕێتەوە.
 
بە گوتەی شارەزایانی ئابووری لە توركیا، ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا 100 دولار ئەمریكی بگاتە 400 لیرەی توركی، چونكە تا ئەوكاتەی ڕیفراندۆم لەسەر سیستەمی سەرۆكایەتی دەكرێت لە توركیا لیرەی بەرامبەر بە دۆلار بەهای لەدەست دەدات.





ئەم هەواڵە 8437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad