English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت
2017-01-11 [11:23 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە و کارکردنیش بە سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە بەردەوام بێت.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، لە هەفتەی داهاتوو، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات. سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هێشتا لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی نەنێردراوە، تاوەکوو وردبینی تێدا بکرێت، گوتیشی: “چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە یاخود شەممە، لیستەکە بگاتە وەزارەتی دارایی و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە دەست پێ بکات.
 
بەپێی زانیارییەکان، تا کۆتایی ئەم مانگە، دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت و بەپێی سیستەمی پاشەکەوت مووچەکە دابەش دەکرێت، هەر بۆیە بە بەشی ژمێریاریی فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتراوە کە مووچەی مانگی 11 دابەش دەکرێت.
 
پێشتر د. ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر نرخی نەوت دانەبەزێتەوە و بارودۆخەکە وەک ئێستا بڕوات، ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا دەستکاری سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.

 

 

گۆران هه‌ركی





ئەم هەواڵە 69841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad