English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشدارانی نێو هۆڵەكە داوایان لە ئۆباما كرد چوار ساڵی دیكەش سەرۆك بێت
2017-01-11 [11:32 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لە كاتی پێشكەشكردنی گوتاری ماڵئاوایی لە شیكاگۆ، بەشدارانی نێو هۆڵەكە داوایان لە ئۆباما كرد، چوار ساڵی دیكەش سەرۆك بێت. ئۆباماش گوتی "ناتوانم". 

رۆژی 10-1-2017 باراك ئۆباما، 44ـەمین سەرۆكی ئەمریكا و یەكەم سەرۆكی رەشپێستی مێژووی ئەو وڵاتە، دوای دوو خول سەرۆكایەتی، گوتاری ماڵئاوایی پێشكەشكرد.

باراك ئۆباما شیكاگۆی بۆ پێشكەشكردنی گوتاری ماڵئاوایی هەڵبژارد. لە گوتارەكەشیدا گوتی "یەكەمجار كە هاتمە شیكاگۆ تەمەنم نزیكەی 20 ساڵ بوو. ئەو كاتە هێشتا بەدوای ئەو پرسیارەدا دەگەڕام، كە من كێم؛ هێشتاش بەدوای ئامانجی ژیانی خۆمدا دەگەڕام".

ئۆباما سوپاسی ئەمریكییەكانی كرد و گوتی "لە هەشت ساڵی رابردوو هەموو رۆژێك شت لە ئێوەوە فێربووم، ئێوە منتان كرد بە سەرۆكێكی باشتر و پیاوێكی باشتر".

لە كاتی ئەو گوتانەدا، بەشداربووانی نێو هۆڵەكە بە دەنگی بەرز گوتیان "چوار ساڵی دیكەش". كە مەبەستیان چوار ساڵی دیكە سەرۆكایەتی بوو، ئۆباماش لە وەڵامدا گوتی "ناتوانم ئەوە بكەم".

باراك ئۆبامای تەمەن 55 ساڵ گوتی "لێرەبوو فێری ئەوە بووم كە گۆڕانكاری تەنیا كاتێك روودەدات هاووڵاتییانی ئاسایی بەشداری تێدا بكەن. ئێستاش دوای هەشت ساڵ سەرۆكایەتی، هەمان باوەڕم هەیە".
 





ئەم هەواڵە 3256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad