English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجلینا جولی و براد بیت رۆژی جیابوونه‌وه‌یان ئاشكرا كرد
2017-01-11 [12:00 PM]

ZNA- هه‌ولێر


هه‌ر دوو ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی هۆلییوود( ئه‌نجلینا جولی و براد بیت) به‌ CNN)) یان راگه‌یاندووه‌" بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوانیان دوور له‌ چاوی خه‌ڵكی په‌نا بۆ قازییه‌كی تایبه‌ت ده‌به‌ین".

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه‌ به‌ ناوی  ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌" ئه‌نجلینا و براد بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون، دۆسیه‌ی جیابوونه‌وه‌ و هه‌موو رێكاره‌كانی به‌ نهێنی به‌رێوه‌ببه‌ن، ئامانجیش پاراستنی مافی تایبه‌تمه‌ندێتی خێزان و منداڵه‌كانیانه‌".

جولی له‌‌ مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو، له‌ دادگای باڵای لۆس ئه‌نجلس داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ براد بیتی هاوسه‌ری پێشكه‌شكرد، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگا كێشه‌ی ئه‌وتۆ له‌ نێوانیاندایه‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌مه‌".

 جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و دووانه‌ له‌ ناكاو روویدا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تدا بوون، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، براد بیت له‌ به‌رده‌م یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانی زۆر تووڕه‌ بووه‌".

جولی داوای مافی چاودێریكردنی ته‌واوی منداڵه‌كانی له‌ براد بیت كردووه‌، مافی سه‌ردانیكردنی منداڵه‌كانیشی پێداوه‌، به‌ڵام هیچ داوایه‌كی بۆ مافی خۆی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كردووه‌، ته‌نها گوتوویه‌تی" مێژووی جیابوونه‌وه‌مان رۆژی 15/9/2016 یه‌".

ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌ پاش بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی 10 ساڵی له‌ نێوانیاندا، ساڵی 2014 هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامدا، له‌ مانگی 11 ی ساڵی رابردوو براد بیت خۆی له‌ مامه‌ڵكردنی خراپ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی بێبه‌ریكرد و داواكارییه‌كی بۆ چاودێریكردنی هاوبه‌شی نێوان خۆی و ئه‌نجلینا پیشكه‌شكرد.





ئەم هەواڵە 9823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad