English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
د.كه‌مال كه‌ركوكی: شارۆچکەی حەویجە بەشێکە لە خاکی کوردستان نابێ چەکدارانی تێیدا بمێنن
2017-01-11 [12:08 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، کە شارۆچکەی حەویجە بەشێکە لە خاکی کوردستانی باشوور و نابێ چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش تێیدا بمێنن.

کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی رایگەیاند، ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتبوونە جموجۆڵ، بەڵام هەواڵگریی پێشمەرگە شوێنەکانیانی ئاشکرا کرد کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 11/1/2017 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، بۆردومانیان کردن.

کەمال کەرکووکی ئاماژەی بەوەدا، کە خۆیان لە سەنگەرەکانەوە تێکشکانی هەمەر و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانی داعشیان لە ئەنجامی بۆردومانەکە بینیوە، بەڵام نازاندرێ ژمارەی کوژراوانی رێکخراوەکە چەندە، بەڵام ”پیلانەکەمان پووچەڵ کردنەوە“.

بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک هەروەها رایگەیاند، کە داعش بەردەوام مەترسیدارە بۆ سەر کوردستان و نابێ پشتگوێ بخرێت، ”ئێمە چەند ڕۆژە بە وردی چاودێرییان دەکەین، زانیارییەکانمان ورد بوو، ئەگەر ئەوەمان نەکردایە، ڕەنگە زیانیان بە چەند شوێنێک بگەیاندایە“.

کەمال کەرکووکی هەروەها باسی لەوە کرد، کە سارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک ”خاکی کوردستانە و نابێت تیرۆریستانی داعشی تێدا بمێنێت، دەبێت پاک بکرێتەوە“.

هەروەک بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، تێپەڕینی هێزە عێراقییەکان بەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە پێویستیی بە رێککەوتنە لەگەڵ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 4291جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad