English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
له‌ كاتی سێكسكردن ئه‌م چوار كرداره‌ ئه‌نجام مه‌ده‌
2017-01-11 [12:39 PM]

ZNA- هه‌ولێر


سێكسكردن یه‌كێكه‌ له‌و چالاكییانه‌ی‌ مه‌ترسییه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ و گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست ئه‌نجام نه‌درێت ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی‌ نه‌خۆشی‌ و چه‌ندین كێشه‌ دروست بكات.

زۆر كه‌س گرفتاری‌ كێشه‌كانی‌ سێكسكردن بووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ زانیارییان ده‌رباره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان نه‌بووه‌ و به‌بێ‌ هۆشیاری‌ سێكسی‌ و پلاندانان بۆ خۆپاراستن كاره‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌.

بۆ خۆپاراستن و پارێزگاری‌ ئه‌م رێنماییانه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌:

1-مه‌ترسییه‌كانی‌ نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان له‌ڕێی‌ سێكسه‌وه‌ به‌كه‌م مه‌زانه‌.
دكتۆره‌ لیا میلیهیسیر كه‌ خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرایه‌ له‌ بواری‌ پزیشكی‌ ژنان و مامۆستای‌ یاریده‌ده‌ره‌ له‌ كۆلیژی‌ پزیشكی‌ زانكۆی‌ ستانفۆرد، ده‌ڵێت: "هێنده‌ به‌س نییه‌ كه‌ پرسیار بكه‌یت ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌كه‌یت نه‌خۆشی‌ سێكسی‌ هه‌یه‌ یان نا و باشتره‌ (كۆندۆم) به‌كاربهێنیت، چونكه‌ به‌كارنه‌هێنانی‌ ده‌تخاته‌ خانه‌ی‌ مه‌ترسییه‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ نه‌خۆشی‌ سیلان و ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی‌ له‌ڕێی‌ سێكسه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌، چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نییه‌".

2- چه‌وركردنی‌ كۆندۆم به‌ زه‌یت
زه‌یته‌ نه‌گونجاوه‌كان بۆ چه‌وركردنی‌ كۆندۆم به‌كارمه‌هێنه‌. هه‌ندێك له‌و زه‌یتانه‌ ره‌نگه‌ له‌ له‌ واقیعدا ببنه‌هۆی‌ كونبوونی‌ كۆندۆمه‌كه‌ و ده‌رئه‌نجام كێشه‌ی‌ مه‌ترسیدار بۆ كه‌سی‌ به‌رامبه‌ر دروست بكات.
گه‌ر كۆندۆمی‌ جۆری‌ لاتكس به‌كارده‌هێنێت به‌ زه‌یت چه‌وری‌ مه‌كه‌ به‌تایبه‌تی‌ زه‌یتی‌ زه‌یتون و زه‌یتی‌ گوێزی‌ هندی‌، چونكه‌ كۆندۆمه‌كه‌ كون ده‌كات و له‌ كه‌ڵكی‌ ده‌خات. گه‌ر كۆندۆم به‌كارده‌هێنێت پێویسته‌ ئه‌و جۆرانه‌ به‌كار بهێنیت كه‌ ئاو پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ دروستكردنیه‌تی‌ یان ماده‌ی‌ سیلیكۆن.

3- فشار له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگاته‌ ترۆپكی‌ چێژوه‌رگرتن
ته‌ركیز خستنه‌ سه‌ر جووتبوون، چێژی‌ سێكسكردن له‌ده‌ست ده‌دات و ره‌نگه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی‌ سێكسیت بگه‌یه‌نێت چونكه‌ كه‌شێكی‌ نیگه‌رانی‌ دروست ده‌كات. 

وه‌ك ستیفن سنایده‌ر كه‌ چاره‌سه‌ركاری‌ سێكسیه‌ له‌ شاری‌ نیویۆرك و دكتۆرای‌ له‌ بواری‌ پزیشكی‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێت: "هه‌ندێك كات گه‌یشتن به‌ ترۆپكی‌ چێژوه‌رگرتن پێویستی‌ به‌ كات و ته‌ركیز كردن هه‌یه‌، په‌له‌كردن و هاندانی‌ به‌رده‌وام ره‌نگه‌ كاره‌كه‌ قورس بكات و سێكسكردنه‌كه‌ خۆشییه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ست بدات".

4- دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ توندوتیژی‌ له‌ كاتی‌ سێكسكردندا
پێویسته‌ سێكس به‌ نه‌رم و نیانی‌ ئه‌نجام بدرێت و توندوتیژی‌ هیچ سوودێكی‌ نابێت و ناتگه‌یه‌نێته‌ ترۆپكی‌ چێژوه‌رگرتن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌نگه‌ جووتبوونه‌كه‌ بۆ خۆت و كه‌سی‌ به‌رامبه‌ریش ئازاربه‌خش بێت و ببێته‌هۆی‌ شكانی‌ چووك و برینداربوونی‌ ناو كۆئه‌ندامی‌ زاوزێی‌ مێینه‌. گه‌ر هه‌ست به‌ وروژاندن ناكه‌یت شێوازی‌ سێكسكردنه‌كه‌ بگۆڕه‌ یان پشوویه‌ك وه‌ربگره‌ له‌ڕێی‌ ده‌ستبازی‌ و دواتر ده‌ستپێبكه‌ره‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1423جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad