English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەوارەیەکی خەیاڵی بۆ خامیس رۆدریگێز له‌ لایه‌ن ئه‌م یانه‌وه‌
2017-01-11 [01:12 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی ھێبێی چینی دەستەوارەیەکی گەورەی بۆ گواستنەوەی خامیس رۆدریگێز، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئامادەکردووە و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی رایگەیاندووە دەستەوارەیەکی بە مووچەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانەکە لە ساڵێکدا ئامادەکردووە، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە ئێستا ٣ ملیۆن و نیو لە ریال مەدرید وەردەگرێت.

بەرپرسانی یانە چینییەکە لەسەر داوای مانوێل پیلیگرینی راھێنەری یانەکەیان ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز رازیبکەن دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت و لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتی گلۆب سۆکەریش لە دوبەی چاویان بە سەرۆکی یانە ئیسپانییەکە و خۆرخی مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە کەوتووە و دەستەوارەیەکیان بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشکردووە، بەڵام رەتکرایەوە.

ئێستا یانە چینییەکە دەستەوارەیەکی دیکەی بە ١١٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خامیس ئامادەکردووە، بەڵام ئەو یاریزانە سوورە لەسەر مانەوەی لە ریال مەدرید و بەرزکردنەوەی تواناکانی، پێشتریش باوکی یاریزانەکە رایگەیاندووە کوڕەکەی لە گواستنەوەی ئەم زستانەدا لە یانەکەی ناڕوات، لەکاتێکدا یانەکانی چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمانیش داوای دەکەن.


رووداو





ئەم هەواڵە 1912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad