English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوبەری ئاسایشی ھەولێر: سۆران عومەر بە مەبەست بێرێزیی بە ئاسایش کردووە و دەمانچەی لێ ڕاکێشاون
2017-01-11 [01:20 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر ڕایدەگەیێنێ، پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی ئیسلامی بێرێزیی بە کارمەندان کردووە و دەمانچەی لێ ڕاکێشاون و، بەڵگەشیان لەبەردەستە. دەشڵێ، بە (سۆران عومەر) بەمەبەست ئەوکارەی کردووە.

(د.تاریق نووری) بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ھێزەکانی ئاسایش لە ئەرکی گشتیدان و خزمەت بە ھاووڵاتیان دەکەن، بەڵام کە خەڵک بە بازگەدا تێپەڕ دەبێت، ناکرێت بێرێزیی بە کارمەندەکان بکات. هەڵبەت پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی (سۆران عومەر) بە بازگەدا ھاتووە و بێرێزیی بە کارمەندان کردووە و دەمانچەشی لێ راکێشاون، ئەمەش لەجیاتی ئەوەی دەستخۆشییان لێ بکات، کەچی بەوجۆرە مامەڵەی لەگەڵ ئاسایشدا کردووە."

بەرێوبەری ئاسایشی ھەولێر گوتیشی، "خۆی کێشەکە لەگەڵ پەرلەمانتار (سۆران عومەر)ـدا بووە و (عەلی حەمەساڵح)ـیش لەوێ بووە، خۆی (سۆران) بە مەبەست ئەو کێشەیەی دروست کردووە تا باسێک بخاتە سەر شاشەکانی تەلەڤزیۆن و تێیدا باس لەوە بکات ئاسایشی رێگری لێ کردووە."
(د.تارق نووری) ئاشکرایشی دەکات کە، دوای ئەوەی پەرلەمنتارەکەی کۆمەڵ کێشەی دروست کردووە، بە ویستی خۆی گەڕاوەتەوە و نەھاتووەتە ھەولێر، گوتیشی "ئێمە بەڵگەمان لەدەستدایە، ڤیدیۆکە ھەیە کە چۆن دێت و بێرێزیی بە ئاسایشەکان دەکات و دمانچەیان لێ ڕادەکێشێت."

(د.تارق نووری) ئەو دەنگۆیانەش ڕەت دەکاتەوە کە ئەم ڕووداوە بەرنامە بۆ داڕێژراو بووبێت و بە ناڕاست وەسفی دەکات. دەشڵێ "رۆژانە پەرلەمانتار ھاتوچۆ دەکەن، بەڵام ھەندێک رێکار ھەن لە بازگەکان پێویستە بگرینە بەر؛ لەبەر ئەوەی ئەوەی ئێمە لە بەغدا و شارەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، بازگەکانەن و ئەگەر ئەو بازگانەش نەبن، ئەوەی خۆی لە بەغدا دەتەقێنێتەوە، دێتە ھەولێریش ئەو کارە دەکات. جا لەبەرئەوە کە ئەرکی کارمەند و ئاسایشی بازگەکان پریسار و پشکینە، جا پێویستە ئەوەی بە بازگانەدا ڕەت دەبێ، لێپرسین و پشکنین بۆ ھەموو کەسێک بێ جیاوازی بکرێت، بەڵام ڕاستییەکەی وایە کە (سۆران عومەر) ئەمە ھاتووە بێرێزیی کردووە و دەمانچەی لە ئاسایش دەرهێناوە."





ئەم هەواڵە 8716جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad