English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سپۆتنیک: تورکیا دیواری ئەمنی لە سنوورەکانی خۆی دروست دەکات
2017-01-11 [03:20 AM]

ZNA- ھەولێر


حکومەتی تورکیا بڕیاری داوە دیواری ئەمنی لە سنوورەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی دروست بکات. 

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی، بەپێی بڕیارێک، ئەنقەرە هاوشێوەی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا، هێڵە سنوورییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ئەرمنستان، ئێران و عێراق بە درسوتکردنی دیواری ئەمنی دەپارێزێت.

لەلایەکی دیکەوە، هەمان سەرچاوە بڵاویکردەوە کە حکومەتی تورکیا بەمەبەستی پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی، چەند ناوچەیەکی نوێی سنووری دەکاتەوە. 

وەک لە هەواڵەکەی سپۆتنیکدا هاتووە، بەپێی بڕیارێکی تورکیا، چەند ناوچەیەکی گومرکی و بازرگانی لەنێوان وڵاتەکەی و هەریەک لە وڵاتانی ئێران، گورجستان و ئەرمەنستان دەکریتەوە بەمەبەستی پەرەپێدان بە کەرتی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی کاڵا لە نێوان ئەو وڵاتانە و تورکیادا.





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad