English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سکای پرێس:خەرجیی فەرمانبەرانی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگرەکانی یەک ملیار دینارە
2017-01-11 [03:27 AM]

ZNA- ھەولێر


بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی سکای پرێسی عێراقی بەهۆی زۆریی فەرمانبەرانی نووسینگەی سەرۆک و هەردوو جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مانگانە نزیکەی ملێارێک دینار بۆ مووچەکانیان دابین دەکرێت. 

ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی ئەوەی سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمان ٢٠٠ کارمەند و هومام حەموودی ٩٥ کارمەند و ئارام شێخ محەمەد ٨٠ کارمەندیان لە نووسینگەی تایبەتیی خۆیان داناوە مانگانە خەرجی ئەم کارمەندانە دەکاتە نزیکەی یەک ملیار دینار.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات بەهۆی چاکسازییەکانی حکومەت ژمارەیەک لە کارمەندانی ئەو نووسینگانە بۆ جێگاکانی خۆیان لەو فەرمانگانەی پێشووتر لێی بوون گواستراونەتەوە، بەڵام بەپێێ چەند بەڵگەیەک سەرۆکی پەرلەمان ژمارەیەک لەو کەسانە کە لە حزبی ئیسلامیی عێراقن گەڕاندوونەتەوە سەرکارەکانیان لە نووسینگەی خۆی لە پەرلەمانی عێراق. 

بەپێی بەڵگەی ئاژانسەکە ئەو کارمەندانەی کە تەنسیبکراون بۆ نووسینگەکانی ناوبراو، جگە لە مووچە پاداشتیش وەردەگرن.





ئەم هەواڵە 2101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad