English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاژانسێک: کەسایەتیە ئاینییەکانی سوننە بەسەر دوو بەرەی شیعەدا دابەشبوون
2017-01-11 [03:29 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرچاوەیەک بە ئاژانسی سکای پرێسی عێراقی ڕاگەیاندووە کە کەسێکی نزیک لە نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە گواستنەوەی هەواڵی ناڕاست بووەتە هۆکاری دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان دوو کەسایەتی دیاری ئایینی سوننە مەزهەب لە عێراقدا.

سەرچاوەکە دەڵی بەهۆی گواستنەوەی هەواڵی ناڕاست لەلایەن سەرکردەیەکی نزیک لە نووری مالیکی سەرۆکی ئیتیلافی دەوڵەتی یاساوە ناکۆکیەکی توند لەنێوان هەریەکە لە مەهدی ئەلسمێدی موفتی ئەهلی سوننە و عەبدوللەتیف ئەلهەمیم سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننەدا دروست بووە.

بەپێی سەرچاوەکە ئەم ناکوکییە لەکاتیکدا توند بووە کە پێشتر شێخ مەهدی ئەلسمێدی موفتی ئەهلی سوننە ڕایگەیاندبوو کە عەبدوللەتیف ئەلهەمیم سەرۆکی دیوانی وەقفی سنونە ڕێگە بۆ گەڕاندنەوەی بەعسییەکان و تایفەچیەکان خۆش دەکات، هەروەها پێشتریش یەکێک بووە لە دەزگای هەواڵگری و ئەمنییەکانی ڕژێمی پێشوو، تەئکید لەسەر ئەوەش کراوە کە ناوبراو زیاتر لە ١٧ کەسایەتی بەعسی لە وەقفی سوننە دامەزراندووە.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات بەهۆی ئەوەی ئەلهەمیم نزیکە لە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەلسمێدیش لە نووری مالیکی، ناکوکییەکی توند لەنێوانیاندا دروستبووە و بەردەوامن لەسەر تۆمەتبارکردنی یەکتری.





ئەم هەواڵە 5479جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad