English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
حەشدی شەعبی بە جلی سوپای عێراقەوە بەشداریی شەڕی موسڵ دەکەن
2017-01-11 [03:41 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەلعەرەبی ئەلجەدید ئاشکرای کرد چەکدارانی حەشدی شەعبی بە جلی سەربازانی عێراق بەشداریان لە ئوپەراسیونی ڕزگارکردنەوەی موسڵدا کردووە. 

بەپیێ هەواڵیکی ماڵپەری ئەلعەرەب ئەلجەدید، سەرباری ڕەتکردنەوەی بەردەوامی حکومەتی عێراق لەبارەی بەشداریکردنیان، بەڵام چەند یەکەیەکی چەکداریی حەشدی شەعبی خۆیان خزاندووەتە ناو سوپای عێراق و لە چەند ناوچەیەکی شاری موسڵدا جێگیر بوون.

سەرچاوەکە دەڵێ ئەو چەکدارانە جلوبەرگی سەربازیی سوپای عێراقیان لەبەرکردووە بۆ ئەوەی نەناسرێن و لە ناوچەکانی گۆگجەلی و لەناو بینای تەلەفیزیۆن و ڕادیوی موسل و شارۆچکەی بەرتلەدا چەند خانوویەکی هاووڵاتیانیان وەک بارەگا بۆ خۆیان بەکار هێناوە و چەندین خاڵی پشکنینشیان داناوە.

سەرچاوەیەکی سەربازیش دەڵیت کە چەکدارانی حەشی شەعبی بارەگایەکیان بۆ ئەو کەسانە کردووتەوە کە لایەنگرانی ئەوانن هەروەها بارەگایەکیش بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ بچنە ناو ڕیزەکانیان، ئەمە لەکاتێکدایە کارەکانیان بە جلوبەرگ و ئوتومبێلەکانی سوپا و پۆلیسی عێراقییەوە ئەنجام دەدەن.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە ئەو چەکدارانە لافیتە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئەو کەسانەی دەیانەوێ لە ڕیزکانی ئەواندا کار بکەن لەسەر ڕێگاکانی موسڵ داناوە و داوا لە گەنجان دەکەن پەیوەندییان پێوە بکەن ئەمە جگە لەوە بە هۆی بانگەوازە دەنگیەکانیش هەمان کار دووبارە دەکەنەوە.





ئەم هەواڵە 1837جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad