ZNA- ھەولێر
فرانک رێبیری یاریزانی یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانی دەڵێت , دوای کۆتایی ھاتنی بۆندەکەم لەگەڵ یانەی باڤاری لەوانەیە بچمە خولی چینی ..
لەمیانەی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی رێبیری رایگەیاند : ماوەی ساڵێک و ٦ مانگ لە بۆندەکەم ماوە لەگەڵ یانەی بایەرن میونشن تا ئەو کاتەش تەمەنم دەبێتە ٣٥ ساڵ و ئەو کاتەش ھەموو ئەگەرەکان لەبەردەمم کراوە دەبن ..
ھەروەھا گووتیشی : چەندین یاریزان ئارەزوو دەکەن روو لە خولی چینی بکەن , من ھاوشێوەی ئەو یاریزانانە لە ھاوینی ٢٠١٨ لەوانەیە روو لە خولی چینی بکەم ..
فرانک رێبیری فەرەنسی لە ساڵی ٢٠٠٧ وە یاری بۆ یانەی بایەرن میونشن دەکات , لەو ماوەیەش چەندین نازناوی گرنگی لەگەڵ یانەی باڤاری بەدەستھێناوە , بەڵام لەم دواییە بەھۆی زۆری پێکانەکانی کەمتر بەشداری یارییەکان دەکات ..
ئەم هەواڵە 2836جار خوێندراوەتەوە |