English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ یەکەم کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی فەرمی دەبەستێت
2017-01-11 [05:45 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ، چوارشەمە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا یەکەم کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبەستێ.

 

واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی سێشەمە، باراک ئۆباما سەرۆکی کارتەواوبووی ئەمریکا وتاری ماڵئاوایی خۆی لە کۆشکی سپی پێشکەش کرد، وابڕیارە ئەمڕۆ، چوارشەممە، دۆناڵد ترامپ یەکەم کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی فەرمی وەک سەرۆکی ئەمریکا ببەستێت و لەو کۆنفرانسەدا زۆر شت لەبارەی سیاسەتەکانی داھاتووی ترامپ ڕوون دەبێتەوە.

 

ھەروەھا ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر کۆنفرانسەکە بە ‌باشی بەڕێوەبچێت، بۆ پێگەی ترامپ لە نێو کۆمارییەکاندا گرنگە، بەڵام ئەگەر گرفت و باسی تێبکەوێت، ئەوا کێشەی زیاتری بۆ ترامپ لەگەڵ بڕیارسازانی حزبەکەی لێدەکەوێتەوە.





ئەم هەواڵە 1795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad