English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
یەکەم قۆناغی نیشتەجێکردنەوەی ئاوارەکان لە دەڤەری شنگال لە سنوونێ دەستی پێکرد
2017-01-11 [05:49 AM]

ZNA- هەولێر


 

ڕێکخراوی ھابیتات ڕایگەیاند، لە دوای ھێرشە دڕندانەکەی داعشەوە زۆربەی زۆری کوردانی ئێزدی لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە ‌بوون، لە ‌ناحیەی سنوونێ ١٢٤یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە تەواوکران و تەسلیم بە ئاوارە گەڕاوەکان کرانەوە.

 

ھابیتات لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەوە یەکەم قۆناغی نیشتەجێکردنەوەیە لە شاروچکەی حەردان سەر بە سنوونێ بۆ نیشتەجێکردنەوە و ڕێکخراوەکە بەھاوکاریی چەند ئاژانسێکی دیکە ‌و نووسینگەی پارێزگاری نەینەوا ئەنجامی داوە.

 

پرۆژەکە بە ئامانجی نیشتەجێکردنی ھاووڵاتییانی ئاوارەبووی دەستی داعشە و لەو ڕررەوە داوا لە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان دەکات پاراستن و ئاسایش و ھەستی پشت بەخۆبەستن و دووبارە بونیادنانەوەی ئاشتییان بۆ دەستەبەر بکەن.  لەو بارەیەوە، یۆکۆ ئۆتسوکی، سەرۆکی ئاژانسی ھابیتات، ڕایگەیاند، ئەم بەرنامەیە ھەر ئەوە نییە لە ڕووی فیزیکییەوە ناوچەکە چاک بکاتەوە و خانووەکان بنیات بنێتەوە، بەڵکو وا دەکات خەڵکە ئاوارەکان ھەست بە مافی خۆیان بۆ ھەبوونی موڵک بگێڕنەوە.

 

بەپێی بەیاننامەکە، تیرۆریستانی داعش لە کاتی ھێرشەکەیاندا ٣٠٠٠ خانوویان تەنیا لە سنوونێ کاول کردبوو و ٢٧٥ ھەزار لە دانیشتووانی چیای شنگال کە زۆرینەی ئێزدین ئاوارە و بێ ماڵ مانەوە.





ئەم هەواڵە 2590جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad