English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لە چەند هەڵمەتێكدا هاوکاری ئاوارەکانی دیبەگە كرا
2017-01-11 [05:59 AM]

ZNA- هەولێر


دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەرانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و لە چەندین هەڵمەتی جیاوازدا هاوکاری ئاوارەکانی دیبەگە کرا. 

رێکەوتی ١١/١/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCR نەوتی بۆ ٩٣٣ خێزان دابینکرد، هەروەها وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێداویستی خاوێنکەرەوە و کارتۆنی خۆراکی بۆ ٤٥ خێزان و حەسیری بۆ ٣٦٩ خێزان دابینکرد، کە لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ ئاوارەکان دابەشکرا. 

هەر لەهەمان رۆژدا رێکخراوی NRCی نەرویژی سەتڵ و ئاو و پێداویستی خاوێنکەرەوەی دابینکرد و تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ١٨ خێزانیان دابەشکرد، هەروها پەیمانگای ئازگار بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەری ١٠٧ منداڵی کەمپەکانی دیبەگەیان چاککرد.





ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad