English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و Benevolent Hands کۆبوونەوە
2017-01-11 [06:06 AM]

ZNA- هەولێر


شاندێکی رێکخراوی Benevolent Hands بەمەبەستی ئاشنابوون و هەماهەنگی و چۆنێتی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، سەردانی بارەگای سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانیان کرد لە شاری هەولێر. 

رێکەوتی ١٠/١/٢٠١٧ شاندێکی رێکخراوی Benevolent Hands پێکهاتوو لە بەڕێزان ''مها ئەلزراری سەرۆکی رێکخراوەکە و ناهوکو تاکاتوو (Nahoko Takato)'' سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان کرد لەلایەن بەرێز موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشوازییان لێکرا. 

له‌دیداره‌كه‌دا، موسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا تیشكی خسته‌ سه‌ر پوخته‌یه‌ك له‌ كارو چالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره‌كانی عێراق و ئاماژه‌ی به‌ زه‌روره‌تی هاوكاریكردنی زیاترو به‌هاناوه‌چوونی خێرای ئاواره‌كان كرده‌وه‌و داوایكرد، رێكخراوه‌ جیهانی و كۆمه‌كبه‌خشه‌كان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌ڕووی دابینكردنی كه‌ره‌سته‌و پێداویستیه‌ خۆراكی و ناخۆراكییه‌كان بۆ ئاواره‌كانی شاری نه‌ینه‌وا. 

جێگای ئاماژەیە رێکخراوی Benevolent Hands بەمەبستی زیاتر ئاشنابوون و هەماهەنگی سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ یارمەتی و هاوکارییکردنی ئاوارەکانی موسڵ دەورووبەری دەربڕی، شاندی میوان کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیان لە ئاستی هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران بەرز نرخاند.





ئەم هەواڵە 754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad