English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بێل لە فیفا توڕەیە 
2017-01-11 [07:15 AM]

ZNA- ھەولێر 



گارس بێل ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رەخنە لە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی دەگرێت , چونکە ناوی لە پێکھاتەی باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٦ نەبوو .. 

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا , گارس بێل لە فیفا توڕەیە , چونکە ناوی لە پێکھاتەی باشترین یاریزانانی ساڵی ٢٠١٦ نەبووە , لەگەڵ ئەوەی چەندین دەستکەوتی ھەبووە چ لەسەر ئاستی تاکە کەسی یا لەگەڵ یانەو ھەڵبژاردەکەی.. 

لە راپۆرتەکە ھاتووە , گارس بێل لە ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید سێ نازناوی بەدەستھێنا و ھەروەھا بۆ یەکەم جار لە مێژوو ھەڵبژاردەی وێلزی گەیاندە یارییەکانی یۆرۆ و ئاستێکی نمونەیی پێشکەش کرد , لەگەڵ ئەمەش فیفا گرنگی بەم کارانە نەدا .. 

ھەروەھا ئاماژە بەوەکراوە , بێل نازانێت فیفا چ پێوەرێک دیاری دەکات بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانان , ئەمەش یەکێکە لە گرفتەکانی فیفا.... 
 





ئەم هەواڵە 1684جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad