English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پەرلەمان بانگھێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات
2017-01-11 [07:19 AM]

ZNA- هەولێر


 

پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، بڕیارە پەرلەمانی عێراق لەبارەی تەقینەوەکانی بەغدا بانگھێشتی سەرۆک وەزیرانی بکات.

 

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان "سەرحان سلێڤانەیی" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "دۆخی ئەمنی بەغدا تێکچووە و بەرەدەوام تەقینەوەی لێ ئەنجامدەدرێت، بۆیە چەند پەرلەمانتارێک داوایان کردووە کە سەرۆک وەزیران بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت و لەمبارەیەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت."

 

سەرحان سلێڤانەیی گوتی: پەرلەمان نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرۆک وەزیران دەکات و دواتریش بە ھەماھەنگی لەنێوان سەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان وادەیەک دیاری دەکرێت و دێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.

 

لەبارەی پڕکردنەوەی پۆستە وەزاریەکانی بەتاڵ ئەو گوتی: پێویستە سەرۆک وەزیران کاندید بۆ پۆستەکان دیاری بکات دواتر دێتە پەرلەمان و کاندیدەکان پێشکەش دەکات و دەنگی لەسەر دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کاندیدی دیاری نەکردووە.

 

ھاوکار شوان





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad