English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەشداریی مەراسیمی پرسەی ئایەتوڵڵا ھاشمی ڕەفسەنجانی دەکات
2017-01-11 [09:25 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئێوارەی ئەمڕۆ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی "ئایەتوڵڵا عەلی ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی" سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە شاری ھەولێر کرد و لەلایەن کونسوڵ و ئەندامانی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێشوازی لێ کرا.

 

لە سەردانەکەدا نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە حکوومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا ھاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

 

دواتر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نێچیرڤان بارزانی باسی لە ئامانجی سەردانەکەی کرد و گوتی "ئامانجی سەردانەکەمان بۆ کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، گەیاندنی سەرەخۆشیی جەنابی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگای کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو بۆ جەنابی ئایەتوڵڵا خامەنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەروەھا خانەوادەی بەڕێز ھاشمی ڕەفسەنجانی."

 

سەرۆک وەزیران ھەروەھا گوتی: "ئاشنایی و ناسینی ئێمە لەگەڵ ئەو بەڕێزە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانێکی زۆر کۆن و لەکۆنەوە ئێمە یەکتر دەناسین. ئەو ئاشنایی ھەبوو لەگەڵ جەنابی سەرۆکی ھەرێم، لەگەڵ بەڕەحمەت بێت باوکم و بەم دواییەش لەگەڵ بەندە لەنزیکەوە یەکترمان دەناسی. لەدەستدانی ئەو بەڕێزە نەک بەتەنیا بۆ ئێران، بەڵکوو بۆ گەلانی ناوچەکەش خەسارەتێکی گەورە بوو، ھیوادارین خوای گەورە بە بەھەشتی شاد بکات و سەبر و تەحەمولیش بدات بە خانەوادەکەی و ھەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران".

 

دواتر کونسوڵی ئێران لە ھەولێر گوتی: "کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا ھاشمی ڕەفسەنجانی زیانێکی گەورە بوو بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و بۆ ئەو دۆستانەی کە تەمەنێک لەگەڵ ئەو ئاشنایەتییان ھەبوو، ھەروەک بەرێز سەرۆک وەزیران باسی کرد."

 

کونسوڵی ئێران ئەوەشی بەبیر ھێنایەوە کە "ڕەفسەنجانی لەو کەسایەتییانە بوو کە نزیکایەتیی زۆری لەگەڵ کەسایەتییانی پێش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ھەبوو، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆشی لەگەڵ بەڕێز بارزانی و بەرپرسانی دیکەدا ھەبوو. بۆیە ئەو زیانە ھەم بۆ ئێمە و ھەم بۆ دۆستانمان زۆر گەورە بوو."

 

ھەروەھا گوتیشی: "ئێمە بە پێزانینەوە دەڕوانینە سەردانەکەی بەڕێز سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکە کە بە ئینسافەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەردانیان کردین و ھاودەردیی زۆریان لەگەڵ کردین ، سوپاسیان دەکەین."





ئەم هەواڵە 1342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad