English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نێچیرڤان بارزانی بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی نووسینگەی کۆنسوڵگەریی ژاپۆن لە ھەولێر دەکات
2017-01-11 [09:35 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئێوارەی ئەمڕۆ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە یاوەریی "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە ھەولێر کرد.

 

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە "کینتارۆ سونۆرا" وەزیری دەوڵەتی ژاپۆن بۆ کاروباری دەرەوە ئامادەی بوو، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە "کاتسومی مۆریاسۆ" بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە ھەولێر کرد و دەستخۆشیشی لە بڕیاری ژاپۆن بۆ کردنەوەی نووسینگەی کونسوڵخانەی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان کرد و پاڵپشتی و پشتگیریی حکوومەت و دام و دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ کار و چالاکییەکانیان نیشان دا.

 

ھیواشی خواست کردنەوەی نووسینگەی کونسوڵخانەی ژاپۆن لە ھەولێر ببێتیە ھۆکارێک بۆ زیاتر بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ژاپۆن لە ھەموو بوارەکاندا بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی ھەردوو گەلی کورد و ژاپۆندا بێت.

 

لە ڕێوڕەسمەکەدا "فەلاح مستەفا" بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وتەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی پێشکەش کرد و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە کردنەوەی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە ھەولێر دەستپێکی قۆناغێکی تازەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ژاپۆنە و حکوومەتی ھەرێم لەمبارەیەوە ئومێدەوارە باشترین پەیوەندی لەگەڵ ژاپۆن ببەستێت، ھەروەھا کردنەوەی نوسینگەی کونسوڵگەری ژاپۆنیش بەڵگەی متمانەی نێودەوڵەتی بە ھەرێمی کوردستان قبووڵ کرد.

 

هەروەها دەستخۆشیشی لە ژاپۆن کرد بۆ کردنەوەی نووسینگەی کونسوڵگەریەکەیان لە ھەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوە دا کە ھەرێمی کوردستان ڕێز و پێزانینی بۆ مێژوو و دەستکەوتەکانی ژاپۆن ھەیە تا گەیشتۆتە ئەوە ببێتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیھان، بۆیە ھەرێمی کوردستان خوازیارە بەردەوام پەیوەندیی باشی لەگەڵ ژاپۆن ھەبێت.





ئەم هەواڵە 2692جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad