English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ سناپچات زیاد دەکات
2017-01-15 [01:05 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ڕۆژی ھەینی سناپچات تایبەتمەندی گەڕانی بۆ بەکارھێنەرانی ڕاگەیاند، و تایبەتمەندیەکە بۆ بەشێک لە بەکارھێنەرانی ئەندرۆید چلاککراوە، و بەم زوانەش بۆ بەکارھێنەرانی iOS زیاد دەکرێت.

 ماڵپەڕی ئینتەرناشناڵ بزنز تایمز ڕۆژی ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٧بڵاویکردەوە، تایبەتمەندیە نوێکە لە بەشی سەرەوەی شاشەکەدا بە ناونیشانی " Universal Search Bar" دەردەکەوێت و لەکاتی گەڕان بەدوای ناوێک یان وشەیەکدا شریتێک دەکرێتەوە، بەکارھێنەر بەشێوەیەکی خێرا ئەو ناوە یان وشەیە دەدۆزێتەوە کەبەدوایدا دەگەڕێت.

یەکێک لە سوودەکانی تایبەتمەندێتیە نوێکە ئەوەیە، بەکارھێنەر دەتوانێت بەشێوەیەکی خێرا بگەڕێتەوە سەر نامەیەکی پێشتری، لەلایەکی دیکەوە بەکارھێنەر ئاسانتر ناوی مارکە و کۆمپانیاکان لە سناپچات دەدۆزێتەوە.

ھەروەھا بەکارھێنەر لە بەشی "پێشنیازە ئۆتۆماتیکیەکان"ی تایبەتمەندیە نوێکە دەتوانێت یەکێک لە ھەژمارەکان ھەڵبژێرێت و دەستبەجێ نامە بۆ ئەو کەسە بنێرێت.

بەکارھێنەر لەڕێگەی ئەم تایبەتمەندییە نوێیەوە دەتوانێت بەشێوەیەکی بچوککراوە پرۆفایلی کەسانی دیکە ببینێت، ھەروەھا ئەگەر سەمبنەیلی چیرۆکەکانی ھاوڕێکانیان ھەڵبژێرن دەتوانن بەشێوەیەکی فراوان بڵاوکراوەکانی ببینن.





ئەم هەواڵە 91366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad