English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بريكارى وه‌زاره‌تى دارايي و ئابوورى سه‌ردانى پارێزگاى دهۆكى كرد
2017-01-16 [04:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌ر له‌به‌يانى دوێنێ يه‌كشه‌ممه‌، "ڕابه‌ر سديق" بريكارى وه‌زاره‌تى دارايي و ئابوورى به‌ سه‌ردانى پارێزگاى دهۆكى كرد و له‌لايه‌ن "فه‌رهاد ئه‌تروشى، پارێزگارى دهۆك پێشوازيه‌كى لێكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونى پارێزگارى دهۆك، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتيه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك كۆبۆوه‌.

له‌ميانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بريكارى وه‌زاره‌تى دارايي و ئابوورى، ده‌ستخۆشى له‌ داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ماهه‌نگيه‌ى له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكان و فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌تى دارايي ده‌يكه‌ن.

هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا تيشكى خسته‌ سه‌ر به‌رنامه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2017، سه‌باره‌ت به‌ داناني پلانێكي توكمه‌ بۆ خه‌رجيه‌ پێويستيه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماي ئه‌و داهاته‌ي كه‌ له‌به‌رده‌ست دايه‌.

 

هاوكات گوێى له‌سه‌رجه‌م داواكاريه‌كارى و گيرو گرفته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتيه‌كانى سنوورى ئه‌و پارێزگايه‌ گرت و ئاماده‌يي خۆى نيشاندا بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕێگا چاره‌ و چاره‌سه‌رى گيرو گرفته‌كان، به‌ پێى ئه‌و توانايه‌ى به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.

 

له‌ كۆتايدا سوپاسى خۆى ئاراسته‌ى پارێزگارى دهۆك كرد بۆ ئه‌و پێشوازيه‌ گه‌رمه‌، وه‌ سوپاسى خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆكي كرد كه‌ توانيان سه‌ره‌ڕاى ئه‌و قه‌يرانه‌، مێژوويه‌كى پڕشنگدار بۆ خۆيان تۆماربكه‌ن به‌ له‌ باوه‌شگرتنى مليۆنێك زياتر له‌ ئاواره‌ كه‌ ڕوويان له‌م ده‌ڤه‌ره‌ كردووه‌.

جێگه‌ى باسه‌ (ڕابه‌ر سديق) بريكارى وه‌زاره‌تى دارايي و ئابوورى به‌ (وه‌كاله‌ت)، هه‌ر له‌ هه‌مان ڕۆژ دا سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى كرد له‌ گه‌نجينه‌ى دهۆك، له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى دارايي و ئابوورى، به‌ مه‌به‌ستى له‌ نزيكه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه‌ له‌ ڕاپه‌راندنى ئيشوكارى ڕۆژانه‌يان ڕووبه‌روويان ده‌بێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 7801جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad