ZNA- هەولێر
ئەمڕۆ لە فستیڤاڵی نیۆیۆرکی ئەمریکا فیلمی پێشمەرگە نمایش دەکرێت.
بەپێی ھەواڵی سایتی "ھافینگتۆن پۆست"، "بێرنارد ھێنری لێڤی" پڕۆفیسۆر و دەرھێنەری فەرەنسی لە وتارێکدا بڵاویکردووەتەوە کە فیلمی دیکۆمێنتاریی پێشمەرگە لە فستیڤاڵی فیلمی نیۆیۆرک نمایش دەکرێت.
وەک لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، کاتژمێر یەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی دووەم بەکاتی نیۆیۆرک و لە چوارچێوەی فستیڤاڵی فیلمی شارەکەدا، فیلمی پێشمەرگە لە دەرھێنانی بێرنارد ھێنری لێڤی نمایش دەکرێت.
ئەم هەواڵە 5053جار خوێندراوەتەوە |